نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ میری ئێزدییان كۆبووه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ میری ئێزدییان كۆبووه‌وه‌


سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، چاوی به‌‌ میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییان له‌ كوردستان و جیهان كه‌وت كه‌ دوێنی له‌ ده‌ره‌وی وڵات گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.



له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهاتنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوسه‌ریه‌وه، پرسه‌ و سه‌رخۆشی له‌ ‌بەڕێزیان كرد‌.



له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی ئێزدییان له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانیان و پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.



تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و ده‌ڤه‌ره‌ ئێزدینشینه‌كان به‌تایبه‌تی‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو
payamner-
Top