کاردانەوەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە میدیای ئێراندا

کاردانەوەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە میدیای ئێراندا

سەردانی دوو رۆژەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاژانس و ماڵپەڕەکانی ئێراندا دەنگی دایەوە و زۆربەی ئاژانس و میدیاکانی ئێران گرنگیان بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی ئەستەمبووڵ داوە.



بەشی زۆری سەچاوەکانی هەواڵی ئێران هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی فارسنیوزەوە داڕێژراوە.

فارسنیوز لە زمان کەناڵی تەلەفزیۆنیی رووداوەوە نووسیویەتی: لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان. بۆ یەکەمجار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "ئەتاتورک"ی ئەستەنبووڵ ئاڵای کوردستان هەڵکرا.

فارسنیوز هەواڵێکی پێشتری بیر هێناوەتەوە و نووسیویەتی: لە کاتێکدا تورکیا ئاڵای کوردستان بە فەرمی هەڵدەدات کە رۆژی هەینیی رابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، سەربەخۆیی کوردستان هیچ پێوەندییەکی بە ئێران و تورکیاوە نییە.

فارسنیوز، لە زمان کوردستان ٢٤ـەوە بڵاویکردبۆوە: سەربەخۆیی کوردستان بابەتێکی نێوخۆیی عێراقە و پێوەندیی بە هەولێر و بەغداوە هەیە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەفتەی رابردوو لە وڵامی رۆژنامەی "فرانفۆرتەر ئەلگماینە"ی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، سەربەخۆیی کوردستان بابەتێکی نێوان هەولێر و بەغدایە و پێوەندیی بە ئێران و تورکیاوە نییە.

مەسعوود بارزانی، دوای ئەم لێدوانە سەردانی تورکیای کرد و لەهەمان کاتدا ئاڵای کوردستان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەتاتورکی ئەستەنبووڵ هەڵکرا.

ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" یەکێک لەو ئاژانسانەیە بە گرنگییەکی زیاترەوە باسی سەردانەکەی سەرۆکی کوردستان بۆ تورکیای کردووە و بە مانشێتی " سەردانی تایبەتی بارزانی بۆ تورکیا پێشوازیی تایبەتتری ئەردۆغان و شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک" نووسیەتی: سەردانی بارزانی بۆ تورکیا لە هەلومەرجی ئێستادا دەکرێ وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە پێوەندییەکانی نێوان دوولایەندا سەیری بکرێت. سەردانێک کە هاوکات بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لە فرۆکەخانەی ئەستەنبووڵ شەکایەوە.

ئیسنا لە زمان رۆژنامەی "شەرقولئەوست"ـەوە بڵاوی کردووەتەوە: هەر لەسەرەتای پێشوازیکردنی تورکیا لەم سەردانەی بارزانی گرنگیی ئەم چاوپێکەوتنە بە جوانی دەرکەوت.
payamner-
Top