کەرکووک.. ھەوڵی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت دەدرێت

کەرکووک.. ھەوڵی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت دەدرێت


بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە کەرکووک ھەوڵ بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت دەدرێت.



ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ھەوڵی جددی بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت لە کەرکووک ھەیە، دوو کۆمپانیا داواکارییان ، بۆ دروستکردنی پاڵاوگەکە پێشکەش کردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو پاڵاوگەیە دروست دەکرێت".


بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، گوتیشی: "بە پێی زانیارییەکانمان کۆمپانیایەک لەم ڕۆژانەی ڕابردوو ڕەزامەندی بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەک لە کەرکووک وەرگرتووە، تاکە مەرجی ئێمەش ئەوەیە کە ئەو کەسانەی وەکو ئەندازیار و کرێکار لە دروستکردنی ئەو پاڵاوگەیە کار دەکەن، دەبێت خەڵکی کەرکووک بن، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی بێ کارییە لە شاری کەرکووک".

bas news-
Top