كه‌ركووك.. حه‌وت تاوانبارى تیرۆریست به زيندانيكردنى هه‌تاهه‌تایی سزا ده‌درێن
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، ده‌ستگیركردنى 3 داواكراو و سزادانى 7 داواكراوى دیكه‌ى له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركووك به زیندانى هه‌تاهه‌تایی، ڕاگه‌یاند.
عه‌مید "سه‌رحه‌د قادر"، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" شه‌وى ڕابردوو له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووك و پۆلیسى فریاكه‌وتن و هه‌واڵگرى عێراقدا له ناو شارى كه‌ركووك، 3 داواكراو و گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران".
گوتیشی "دوێنێ 26/2/2017 دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركووك 7 داواكراوى به زیندانى هه‌تاهه‌تایی سزادا، كه مانگى نیسانى ساڵى 2016 له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووكدا ده‌ستگیر كرابوون".
ڕوونیشیكرده‌وه، سزادراوه‌كان دانیان به‌وه‌دا نابوو كه چه‌ندین كارى تیرۆریستییان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى شارى كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
bas news-
