په‌رتووكى زمانى عه‌ره‌بى پۆلى 12 ى ئاماده‌یى كه‌م ده‌كرێته‌وه
له بڕیارێكى نوێی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌رتووكى زمانى عه‌ره‌بى پۆلى 12ى ئاماده‌یى بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، كه‌م ده‌كرێته‌وه.
یوسف ناوده‌شتى، لێپرسراوى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى رانیه، به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند: " به‌پێى نوسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه رۆژى 26 ى شوباتى 2017 ده‌رچووه، بڕیاردراوه به‌شى شه‌شه‌مى په‌رتووكى نوێى زمانى عه‌ره‌بى پۆلى 12 ى ئاماده‌یى بۆ ساڵى خوێدنى 2016 – 2017 كه‌م بكرێته‌وه".
گوتیشى :" به‌پێى نوسراوه‌كه، كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه ته‌نها بۆ ئه‌مساڵى خوێندنه".
له نوسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نیه‌كان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پڕۆگرامه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،كه رۆژى 26 / 2 / 2017 به ژماره (3050) ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، هاتووه: "له‌سه‌ر پێشنیارى لیژنه‌ى باڵاى گۆڕانكارى له پڕۆگرامى زمانى عه‌ره‌بى و به پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه، بڕیاردرا به:
1- كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌مى پڕۆگرامى نوێى زمانى عه‌ره‌بى پۆلى 12 ى ئاماده‌یى.
2- ئه‌م فه‌رمانه بۆ ساڵى خوێندنى (2016 – 2017 ) و ساڵانى داهاتووه.
3- له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه به زووترین كات مامۆستایانى بابه‌تى وانه‌ى عه‌ره‌بى لێ ئاگادار بكرێنه‌وه.
bas newws-
