خورماتوو.. بەرنامەیەک بۆ نەھێشتنی زیادەڕەوی دادەنرێت
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ئاماژە بەوە دەدات کە قایمقامی خورماتوو، لەگەل شارەوانی شارۆچکەکەی پڕۆگرامێک بۆ نەھێشتنی زیادەڕەوی دادەنرێت.
محەمەد فایق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ڕایگەیاند: "شلال عبدل ئەحمەد، قایمقامی شارۆچکەی خورماتوو، سەردانی فەرمانگەی شارەوانی خورماتووی کرد و لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و ئەندازیارەکان کۆبویەوە و ڕێکەوتن لەسەر جێبەجێکردن و دانانی پڕوگرامێک بۆ کارکردنی شارەوانی خورماتوو".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو پرۆگرامە، تایبەتە بە کاری ھەڵگرتن و پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک، ھەروەھا لابردنی زیادەڕەوی و گواستنەوی ھەندی جێگای بازاڕ، وەک بازاڕی دەستفرۆشی و ھەراج، بازاڕی ھەینی، جێگایەکی دیکە".
گوتیشی: "قایمقام پەیوەندی بە سەرۆکی شارەوانییەکانی سەلاحەدینەوە کرد، ئەویش بە مەبەستی سەرپشککردن بەپیدان و خەرجکردنی بڕی 10 میلۆن دینار بۆ بەڕیوەبەری شارەوانی خورماتوو، بەبێ گەڕانەوە بۆ پارێزگای سەلاحەدین".
bas news-
