دەگای خێرخوازیی بارزانی خۆراک و شیری بۆ 3 ھەزار خێزان دابین کرد

دەگای خێرخوازیی بارزانی خۆراک و شیری بۆ 3 ھەزار خێزان دابین کرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەبەری کەمپەکانی دیبەگەی لە ئەستۆدایە و رۆژانە بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستی ئاوارەکان، جۆرەھا چالاکی دەکات.



ئەمڕ دووشەممە، ٢٧/٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی UNHCR نەوتیان بۆ ١٢١٨ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی ناو کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.

ھەر لەھەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، شیر و پێداویستی منداڵانیان بۆ ١٨٤ منداڵی ناو کەمپەکانی دیبەگە، دابین کرد.



جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی ڕێکخراوی ڕجاء و سەلام، خواردن و شیری منداڵانی بۆ ٢٣ خێزان و ١١١ منداڵی ناو کەمپی ھەرشەم دابین کرد.



دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چالاکییە خێرخوازییەکانی بەردەوامە، لە چوارچێوەی پلانی پێشوەختەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە مەبەستی گەیاندنی ھاوکاری پێویست بۆ دانیشتوانی ناوچە تازە ئازاد کراوەکانی مووسڵ، دوێنێ یەکشەممە ٢٦/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و فریاکەوتنی ئیسلامی ،بەمەبستی پێدانی ھاوکاری خۆراکی، دانیشتوانی دوو گوندی تازە ئازاد کراوی شاردەێی نەمروودی نەینەوایان بەسەر کردەوە و 600 خێزان لە گوندی عەباسیە و نایف، ھاوکاری خۆراکی کران.



ھاوکات، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی دڵنەوا، جلوبەرگیان بۆ ٦٢٠ خێزانی پەنابەر لە کەمپی باسرمە دابین کرد، لە درێژەی چالاکییەکانی ئەو ڕۆژەی تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا خواردنەمەنی بۆ ٦٥٠ خێزانی کەمپەکە دابین کرا کە خواردنەمەنییەکان لەلایەن کار گرووپەوە دابین کرابوون و پێکھاتبوون لە ھێلکە و گۆشتی مریشک.


ھەروەھا دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ ڕێکخراوی دڵنەوا، شیری بۆ 220 منداڵی پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان دابین کرد.
bas news-
Top