دواى گه‌شتێكى دیپلۆماتى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌وه هه‌ولێر
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 27ى شوباتى 2017، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، له دواى گه‌شتێك بۆ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و توركیا، گه‌شته‌وه خاكى هه‌رێم.
رۆژی پێنج شه‌ممه ١٦ی ٢ی ٢٠١٧، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له شاری میونخی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ شاندێکی سه‌ربازی و سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌رێگه‌ی فڕکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به رێکه‌وت.
له په‌راوێزی ئه‌و کۆنفرانسه‌دا بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده و به‌رپرسه سیاسیه‌کانی وڵاتانی به‌شداربوو کۆ بووه‌وه.
دواتر، بارزانى سه‌ردانى كۆشكی ئێلیزیه كرد و له‌لایه‌ن فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساوه پێشوازی لێكرا و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پشتیوانى خۆى بۆ گه‌لى كورد و پێشمه‌رگه، دووپات كرده‌وه.
دواى فه‌ڕه‌نسا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى توركیای كرد و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌تاتورك) به‌هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له ته‌نیشت ئاڵاكانى عێراق و توركیا، پێشوازی لێكرا.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە
KRP.org | |
ڕۆژی یەكشەممە 26ـی 2ـی 2017 سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری توركیا گەییشتە توركیا و لە فڕۆكەخانەی شاری ئیستانبوڵ لە لایەن ئۆمیت یەڵچین یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی توركیا پێشوازی كرا و پێشوازیكردنەكەیش هاوكات بوو لەگەڵ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە فڕۆكەخانەی ئیستانبۆڵ. دواتر هەر لە شاری ئیستانبۆڵی توركیا مه‌سعود بارزانی و ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا ،كۆبوونەوە.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا، بارزانی لەگەڵ هەردوو كەسایەتیی باكوور ئەحمەد تورك و سری ساكك كۆبۆوە.
دواى ئه‌و گه‌شته دیپلۆماتییه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌یشته‌وه شارى هه‌ولێر.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یاوه‌ری شاندی بارزانی بوون.
bas news-
