ئه‌و كه‌سه‌ى به‌ناوى پۆلیسه‌وه له كۆیه پاره‌ى له‌خه‌ڵ وه‌رده‌گرت ده‌ستگیر كرا
عه‌قید "شۆڕش كاكه"، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه زانیاریمان پێدرا كه هاوڵاتیه‌ك به‌ناوى پۆلیسه‌وه، پاره له دوكانداره‌كانى ناو بازاڕى كۆیه وه‌رده‌گرێت، ده‌ستمان كرد به چاودێریكردنى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دواى وه‌رگرتنى فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه، هێزه‌كانیان توانییان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
عه‌قید شۆرش، گوتیشى :" له ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تباره له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
bas news-
