ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کوژرانی سەرکردەیەکی داعش پشتڕاست دەکاتەوە
ئەنجومەنی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێكدا بڵاوی كردەوە: "دەهام جاسم عوبەیدی لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان رۆژی 24 شوبات کوژرا".
دەشڵێت عوبەیدی بە ئەبو سەعدۆن ناسراو بوو و بەرپرسێكی باڵای داعش لە پارێزگای نەینەوا بوو.
لە لایەکی دیکەوە، هێزی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش پلانێکی تیرۆرستی لە رۆژئاوای كەركوكی پووچەڵکردەوە و عزەدین جومعە جاسم پلانداڕێژەری پلانەکەشی دەستگیر کرد.
ھەروەھا دەستبەسەردا گرتنی چەندین بۆمب و تەقەمەنی لە گوندەكانی باجوان و مەشرەفە لە رۆژئاوای كەركوك رادەگەیەنێت، كە بۆ ئەنجامدانی ھێرش شاردرابوونەوە.
k24 -
