ئەحمەد تورك: بارزانی داوای ئازادكردنی دەمیرتاشی كردووە
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی پارتی ھەرێمە دیموكراتییەكان )دەبەپە( كۆبووهوه كە پێكھاتبوون لە ئەحمەد تورك سیاسەتمەدار و شارەداری پێشووی مێردین و سری ساكیك، شارەداری ئاگری.
دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد تورك، باسی لە رۆڵی بارزانی كرد لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و رایگەیاند: "سەرۆك بارزانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، داوای ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) كردووە".
k24 -
