ئاسایش: عهلی حوسێن جاسم خۆی سووتاندووه، بهكاربهر و فرۆشیاری بهنگهمهنی بووه
دهقی روونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتیى گشتیی ئاسایش:
سەبارەت بە رووداوى خۆسوتاندن و گیانلەدەستدانى (عهلی حوسین جاسم) رای گشتى و کەناڵەکانى راگەیاندن لەم راستیانە ئاگادار دەکەینەوە:
هاووڵاتى (علی حسین جاسم) لەدایکبووى ساڵى (1984) و دانیشتووى کۆمەڵگاى تەناهى سەر بە قەزای سێمێل بووە لە دهۆک، بەکارهێنەر و فرۆشیارى ماددە هۆشبەرەکان بووە و لە 28/4/2013 بەپێى ماددە (14) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، بە بڕیارى دادگاى تاوانەکانى دهۆک، بە ساڵێک بەندکردن سزا درابوو، لەبەر ئەم هۆیەش لە ریزەکانى هێزى پێشمەرگە دوور خرابووەوە.
جارێکی دیکە لە رێکەوتى 14/2/2017 بە تۆمەتى بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە ماددەى هۆشبەر و کارکردنی لە چوارچێوەی باندێکی شەش کەسیدا، بەپێى بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە، بە بڕێک ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیر کرا و رەوانەى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى دهۆک کرا.
لە کاتێکدا تۆمەتباری دەستگیرکراو گەێندرابووە بنکەکە و ئامادەکارى دەکرا بۆ ئەوەى لیکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵدا بکرێت، تۆمەتبار بە سوودوەرگرتن لەو سۆپا نەوتییەی لە ژوورەکەدا بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، دەستبەجێ کارمەندانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى دهۆک، ناوبراویان گەیاندە نەخۆشخانە و بنەماڵەکەشیان لەوبارەیەوە ئاگادار کردەوە، بەڵام دواى 11 رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری و چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانەى تایبەت بە سوتان لە دهۆک، گیانى لە دەست دا. بەپێى راپۆرتى پزیشکیش رێژەى سوتانەکەى 45% بووە.
kdp-
