عوسمان ئۆجەلان: پەکەکە زیان لە کورد دەدات

 عوسمان ئۆجەلان: پەکەکە زیان لە کورد دەدات
- سیاسەتمەدارێكی كورد ڕایگەیاند، (پەكەكە) دەیەوێ بەزۆر دەست بەسەر شنگال و ناوچەكانی دیكەدا بگرێت و، دەست دەخاتە نێو كاروباری هەرێمی كوردستان و، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆ.

(عوسمان ئۆجەلان)، سیاسەتمەداری كورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''(پەكەكە) لەسەر ڕێیەکی هەڵە دەڕوات، بۆ هەر شوێنێك دەچێ، دەیەوێ بەزۆر دەست بەسەر ئەو ناوچەیەدا بگرێت. ڕۆژ بە ڕۆژ دەیەوێت كێشە دروست بكات و دەست بخاتە نێو كاروباری هەرێمی كوردستانەوە.''

(ئۆجەلان) گوتی: ''دەبێ (پەكەكە) بۆ چارەكردنی كێشەكان لەگەڵ حزبەكان هاوكار بێت، نەك هۆكار بێت بۆ دروستكردنی كێشە. دەبێ (پەكەكە) لە شنگال و هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بچێتە دەرەوە، نەك بەزۆر خۆی بسەپێنێت. چونکە ئەگەر لەو ناوچانە بێت، دەبێتە هۆكاری سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆ، هەر لایەنێكیش ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆ، نەك لەگەڵ كوردە، بەڵكو دژی كوردە و زیانێكی زۆر لە كورد دەدات، بۆیە پێویستە (پەكەكە) دەست لەو عەقڵییەتە بەردات و هاوكاری باشوور بێت، نەك دژی بوەستێتەوە.''
kdp-
Top