چاودێرێکی سیاسی: پەیەدە لە عەفرین گەنجانی خوار ١٨ ساڵ دەڕفێنێت
(عارف حه‌به‌شى)، چاودێرى سیاسى لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: ''(په‌یه‌ده) ماوه‌ى حه‌فته‌یه‌كه له ته‌واوى ڕۆژئاواى كوردستان و، به‌تایبه‌ت له شارى عه‌فرین، ده‌ستی كردووه به ده‌ستگیركردنى منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ و، بگره له تەمەنی 13 ساڵ و 14 ساڵیش‌دا، کە بە ئۆتۆمبێلێكى سپیی ناسراو بە (ڤان) دەیانڕفێنن و بۆ مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى ده‌یانبه‌ن بۆ باشوورى ناحیه‌ى (موباتا) له ٢٠ کیلۆمەتریی باكوورى شارى (عه‌فرین ) و، دواتریش دەیانگوازنەوە بۆ سه‌ربازگه‌ى (كفرجه‌نه).''
ئه‌و چاودێره سیاسییەی ڕۆژئاوای كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: ''دایكێك دواى ئه‌وه‌ى كوڕه ته‌مه‌ن 13 ساڵانه‌كه‌ى له ڕێی قوتابخانه له‌لایه‌ن (په‌یه‌ده)وە دەڕفێندرێت، ده‌چێته به‌رده‌م باره‌گاى جوانى شۆڕ‌شگێرى سه‌ر به (په‌یه‌ده) و داواى كوڕه‌كه‌ى ده‌كات، به‌ڵام پێی دەڵێن لای ئەوان نییە، کەچی دایكى مێرمنداڵەکە جانتاى قوتابخانه‌ى كوڕه‌كه‌ى له‌لای ئەوان ده‌بینێت.''
(عارف) ئاماژەیشی دا: ''ئه‌و كاره‌ى (په‌یه‌ده) له ڕێى جوانى شۆڕه‌شگێرەوە ڕۆژانه به‌رده‌وامه و، خه‌ڵك ژێرچاو ده‌كه‌ن و به (ڤان)ى سپى، كه له ڕۆژئاوا ناسراوه، ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.''
kdp-
