شاندێکی ئەمەریکا و بەریتانیا داواکاریی هەرێم دەگەیەننە کۆنگرێسی ئەمەریکا
(شوان شێخ ئه‌حمه‌د) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، لیژنه‌كه‌مان پێشوازیی لە شاندێكی كەسایەتییە مەسیحییەکانی ئەمەریکا و بەریتاتیا كرد، کە یەکیان، (ڕاندی مایفیڵد)، هاوڕێی نیزیکی (دۆناڵ ترەمپ)، سەرۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئەمەریكا بوو.''
(شوان شێخ ئه‌حمه‌د) دەڵێ: ''لە كۆبونەوەمان له‌گه‌ڵ ئه‌و شاندەدا داوای پشتگیریی سیاسی و مەعنەویمان بۆ گەلی كوردستان و هاوكاریی ئاوارەكان و بنیادنانەوەی ناوچەكانی مادەی 140ی دەستووری عیراق كرد، كە ئێستا بە خوێن و ئازایەتیی پێشمەرگە قاره‌مانه‌كان ئازاد كراون و ده‌پارێزرێن''
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان دەشڵێ: ''ئەندامانی شانده‌كه بەڵێنیان دا، داواكاری و پێشنیار و بۆچوونەكانمان بگەیەننە گەورەبەرپرسانی دەوڵەت و كۆنگرێسی ئەمەریكا.''
kdp-
