"وەزارەتی دارایی پڕۆژەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێری ڕەت کردەوە"
(خانزاد مام وسوو)، ڕایگەیاند: ''ئەمڕۆ، وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی پڕۆژەکەی ئێمەی ڕەت کردەوە، کە تێیدا داوامان کردبوو قەرزی ھاووڵاتیان لە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە بە حکوومەت.''
(خانزاد مام وسوو) گوتی: ''بۆ ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە باس لەوە دەکەن، کە ئێستا ناتوانن ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکەن، چونکە ڕێژەیەکی کەمی فەرمانبەران ڕەسیدی بانکییان ھەیە و کردنەوەی ڕەسیدی بانکیش خەرجی زۆرە و کاتیشی زۆر دەوێت، جگە لەوەش ڕەنگە لە بازاڕەکاندا بازرگانیی پێوە بکرێت.''
(خانزاد مام وسوو) گوتیشی: ''ئێمە، وەکو لیژنەی دارایی، کۆدەبینەوە و ئەو نووسراوەیە تاوتوێ دەکەن، بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەتوانین جارێکی دیکە کاری لەسەر بکەینەوە.''
KDP
