فرسەت سۆفی: لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چاوەڕوانی دەرئەنجامی نوێ دەکەین

 فرسەت سۆفی: لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چاوەڕوانی دەرئەنجامی نوێ دەکەین
ئەندامێکی لێژنەی ڕووبەڕووبنەوەی گەندەڵی باس لەوە دەکات کە لێژنەکەیان بڕیارە لەگەڵ حکوومەت کۆببێتەوە و ڕای دەگەیەنێت: "چەند کەسێک لەسەر کەیسی گەندەلی لێپرسنەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".

د. فرسەت سۆفی، ئەندامی لێژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ڕایگەیاند: "سێ شەممەی ڕابردوو، کۆبوونەوەی لێژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەبووە، لەم نزیکانەدا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە، چاوەڕوانین هەندێک دەرئەنجامی نوێمان بۆ دەرکەوێت کە بەدواداچوونمان کردووە و بڕیارە سەرجەم ڕاسپاردەکان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە پرۆسەکە بەردەوامە".

جەختیشی لەوە کردەوە، لە کاتێکی گونجاودا کەیسەکان ڕادەگەیەندرێت. گوتیشی: “ڕێوشوێنەکان بەردەوامە و دادگاش بەردەوامە، کەیسەکان لە نەزاهە دەجووڵێندرێت و کاریان لەسەر دەکرێت".

جەختیشی لەوە کردەوە: “لێپرسینەوە لەگەڵ چەند کەسێک کراوە و لێپرسینەوەش بەردەوامە”.











باسنیوز
Top