سەرۆکی کوردستان و بینالی یڵدرم لە ئەنقەرە كۆبوونەوە

سەرۆکی کوردستان و بینالی یڵدرم لە ئەنقەرە كۆبوونەوە
مەسعود بارزانی، سەرۆكی كوردستان، رۆژی دووشەممە 27-2-2017، لە كۆشكی چانكایە لە ئەنقەرە لەگەڵ بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا كۆبووەوە و، بە ئاڵای كوردستان کە بەفەرمی دانرابوو پێشوازی لێكرا.

لە کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و یڵدرم باسی شەڕی داعش و موسڵ و پرسی وزە و چۆنییەتی هاوكاریكردنی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی کراوە.

لە رۆژی یەكشەممە 26-2-2017، سەرۆكی كوردستان لە توركیایە و هەمان رۆژ لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كۆبووەوە. ئەمڕۆ دووشەممەش لە ئەنقەرە لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كۆبووەوە.





رووداو
Top