چاوەڕوان دەکرێت هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 چاوەڕوان دەکرێت هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا، (پ.د.ک.س)، ئاماژە بەوە دەکات لەوە دەچێت هاوکاری ئەمەریکا بۆ پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان بچێتە واری جێبەجێکردنەوە و ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە.



نووری بریمۆ، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا، (پ.د.ک.س)، راگەیاند: تائێستا ئەوەی کراوە لەلایەن ناتۆ و ئەمەریکا لە چوار چێوەی مەشق و راهێنان بووە، بەهێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگەی ڕۆژ لە ئاستێکی فراوان دابێت و بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، گوتی: "ئەمەریکاش لەسەر ئەو بۆچوونەیە کە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا دەبێت پارێزگاری لە خاکی خۆیان بکەن، بۆیە لە ئەگەری گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بەچاودێری وڵاتە زلهێزەکان و جیهان دەبێت".


ئەوەشی خستەروو، ئەوەی گرنگە بەلامانەوە ئەوەیە کە پێشمەرگەی ڕۆژ لەژێر هیچ ئەجێندایەکی دەرەکی نییە و ڕۆڵەی کوردستانی ڕۆژئاوان.









باسنیوز
Top