سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27-2-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، چاوی كه‌وت به به‌ڕێز میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییان له كوردستان و جیهان كه دوێنی له ده‌ره‌وی وڵات گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.له دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهاتنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوسه‌ریه‌وه، پرسه و سه‌رخۆشی له بەڕێزیان كرد.له دیداره‌كه‌دا باس له دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی ئێزدییان له ناوچه ئازادكراوه‌كانیان و پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و ده‌ڤه‌ره ئێزدینشینه‌كان به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.