بەرھەم ھینانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە بۆ زانکۆی ھەڵەبجە تاوتوێی دەکرێت

بەرھەم ھینانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە بۆ زانکۆی ھەڵەبجە تاوتوێی دەکرێت


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەردانی زانکۆی ھەڵەبجەی کرد و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی ھەڵەبجە، کۆبویەوە و بڕیاریدا بەشێک لە کێشە کارگێڕی و داراییە پێویستییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە چارەسەر بکات.



ئەمڕۆ یەکشەممە، 26/2/2017 د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی ھەڵەبجەی بەسەرکردەوەو سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی ھەڵەبجەی کردو لە کۆبونەوەکەدا بڕیاری چارەسەری کێشە پێویست و ھەنووکەییەکانی زانکۆکەی دا.



وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاماژەی بە پڕۆژەی سەربەخۆی دارایی زانکۆکان کرد و ڕایگەیاند: "ئامانج لەم پڕۆژەیە بۆ ئەوە بوو زانکۆکان بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن و لەڕووی زانستی و کارگێڕیدا گەشە بەخۆیان بدەن، بۆیە زانکۆکان دەتوانن سوود لە داھاتەکانیان وەربگرن".



لەمیانی ئەو کۆبونەوەیەدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ،ئاماژەی بە پڕۆژەی یەکێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بەمەبەستی جێبەجێکردنی لە زانکۆی ھەڵەبجە، ئەویش بریتییە لە تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک لەلایەن رێکخراوێکی نێودەوڵەتییەوە بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر.
بە گوتەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: "ئێستا ئەم پڕۆژەیە لە قۆناغی دیراسەدایە و وابڕیارە دوای ئەنجامدانی ڕووپێوێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەکە، بڕیار لەبارەی جێبەجێکردنیەوە بدرێت".
bas news-
Top