سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشته ئیستانبول
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی گەیشتە تورکیا.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لەگەڵ وەفدی یاوەری لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە و گەیشتە شاری ئیستانبوڵ و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرا.
بەبۆنەی سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی ئاڵای تورکیا، عێراق، ھەرێمی کوردستان لەبەردەم میوانخانەی حکوومیی ھەڵواسرابوو.
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی چاوی بکەوێت بەسەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان.
payamner-
