کەنەدا کۆمپانیاکانی کوردستان بۆ پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بانگهێشت دەکات
(دارا جه‌لیل خه‌یات)، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر بە (ناوەندی هەواڵی ئازاد)ی ڕاگه‌یاند، وه‌فدێکی دیپلۆماسی و بازرگانی، پێکهاتوو له ڕاوێژکاری بازرگانیی که‌نه‌دا له عێراق و ئوردن و، به‌رپرسی به‌شی بازرگانیی باڵێۆزخانه‌ی که‌نه‌دا له عێراق، سه‌ردانی ژووری بازرگانیی هه‌ولێریان کردووه و جگه له جه‌ختکردنه‌وه و نه‌خشه‌دانان بۆ پتەوترکردنی پێوه‌ندیی بازرگانی، داوایان کردووه کۆمپانیاکانی کوردستان، ئەوانەی له بواری خۆراکدا کار ده‌که‌ن، به‌شداریی له پێشانگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تیی خۆراکدا بکه‌ن، که بڕیاره مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو له که‌نه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر داوای کردووە، ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری خۆراکدا کار دەکەن، ئەگەر مه‌به‌ستیانە به‌شداری بکه‌ن، سه‌ردانی ژووری بازرگانی بکه‌ن.
kdp-
