هەولێر.. کچە پێشمەرگەیەکی کوردستانی رۆژهەڵات شەهید بوو
هەڵۆ رەمشتی، پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان، لەم بارەوە رایگەیاند: "دوای ئەوەی هێرشی سەر باشیک دەستی پێکرد، لەگەڵ هێرشەکە تیمی ژنانی پارتی ئازادیش بەشدار بوون، کە هێرشیان کردە سەر باشیک، لەوێ دوو کچی پێشمەرگە تۆپی هاوەنیان بەرکەوت و بریندار بوون، یەکێک لەو کچە پێشمەرگانە بەناوی (ئەوین)، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و سێ تا چوار مانگ لە نەخۆشخانە مایە و سەرەنجام لەبەر کاریگەربوونی برینەکەی، ئەمڕۆ یەکشەممە (26\2\2017)، شەهید بوو.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەوین لە بنەرەتدا ناوی (زارا)یە دووەم کچە شەهیدی پارتی ئازادی کوردستان و چواردیەمین شەهیدی پێشمەرگەی ئەو پارتەیە لە بەرەکانی شەڕ لەدژی داعش.
باسنیوز
