هەولێر.. کچە پێشمەرگەیەکی کوردستانی رۆژهەڵات شەهید بوو

 هەولێر.. کچە پێشمەرگەیەکی کوردستانی رۆژهەڵات شەهید بوو
کچە پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) کە پێشتر لە میحوەری باشیک بردیندار بوو، لە شاری هەولێر شەهید بووە و ئەو حزبەش ئاماری شەهیدەکانی بڵاو دەکاتەوە.

هەڵۆ رەمشتی، پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان، لەم بارەوە رایگەیاند: "دوای ئەوەی هێرشی سەر باشیک دەستی پێکرد، لەگەڵ هێرشەکە تیمی ژنانی پارتی ئازادیش بەشدار بوون، کە هێرشیان کردە سەر باشیک، لەوێ دوو کچی پێشمەرگە تۆپی هاوەنیان بەرکەوت و بریندار بوون، یەکێک لەو کچە پێشمەرگانە بەناوی (ئەوین)، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و سێ تا چوار مانگ لە نەخۆشخانە مایە و سەرەنجام لەبەر کاریگەربوونی برینەکەی، ئەمڕۆ یەکشەممە (26\2\2017)، شەهید بوو.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەوین لە بنەرەتدا ناوی (زارا)یە دووەم کچە شەهیدی پارتی ئازادی کوردستان و چواردیەمین شەهیدی پێشمەرگەی ئەو پارتەیە لە بەرەکانی شەڕ لەدژی داعش.











باسنیوز
Top