سلێمانی.. تەرمی ھاووڵاتییەک دۆزرایەوە

 سلێمانی.. تەرمی ھاووڵاتییەک دۆزرایەوە
لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، تەرمی ھاووڵاتییەکی تەمەن 41 ساڵ دۆزرایەوە، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش، زانیاری لەسەر ئەو تەرمە ئاشکرا کرد.



نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی،ڕای گەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 26/2/2017، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، لە نزیک مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران، تەرمی ھاووڵاتییەکی تەمەن 41 ساڵ دۆزرایەوە، کە گومانی ئەوە دەکرێت، سەیارە لێی دابێت".



گوتیشی: "تەرمی ئەو ھاووڵاتییە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی دادوەری گومانی ئەوە دەکرێت، ئەو ھاووڵاتییە سەیارە لێی دابێت و دواتر تەرمەکەیان بەجێ ھێشتبێت،



گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژەی بەوەش کرد: "ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تەرمە دەکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە دەکرێتەوە".

























باسنیوز
Top