زاخۆ.. ھاوکاری بەسەر قوتابییانی بەشە ناوخۆییەکاندا دابەش دەکرێت
ئەکرەم فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 26/2/2017 بە ھەماھەنگبی یەکێتیی قوتابییانی پارێزگای دھۆک، دەوڵەمەند و خێرخوازانی پارێزگاکە، بڕێک ھاوکاریمان بەسەر خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی قەزای زاخۆدا دابەش کرد، کە بریتیی بوون لە، برنج، شەکر، خوێ، زەیت، گۆشت، سەوزە و میوە و کۆمەڵێک کەلوپەلی خۆراکی دیکە".
ھێمای بۆ ئەوەش کرد: "ھاووڵاتییان و دەوڵەمەندانی پارێزگای دھۆک بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی قوتابییان و ھەژارانی سنوورەکە".
بەھۆی بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013ـەوە، کە بە فەرمانی نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بڕدرا، ھەروەھا بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت، کە ھەرێمی کوردستان وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی داھات پشتی پێ دەبەستێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕێک لە مووچەی مووچەخۆرانی وەک پاشەکەوت لای خۆی گڵداوەتەوە.
باسنیوز
