داوادەکرێت پارەی ھاندانی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا بدرێت
ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەدەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مامۆستایانی راگەیاندووە، کە رۆژی یەکشەممە 26.2.2017 یان دووشەممە ”پارەی ھاندانی مامۆستایان دابەش دەکرێت“.
ئەحمەد گەرمیانی پێیوایە دابەشکردنی پارەی هاندان بەسەر مامۆستایان چارەسەری قەیرانی دارایی و کێشەی مووچەی مامۆستایان چارەسەر ناکات، بەڵام“ئازارەکان کەم دەکاتەوە“.
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان هەروەها رایگەیاند، کە چارەسەر بۆ کێشەکە ئەوەیە ”دەسکاری سیستەمی مووچە بکرێت و پارەی هاندان چیتر دوا نەکەوێت“.
باسنیوز
