جۆن كێری بۆ سەرۆك بارزانی : بەڕێزتان هاوپەیمانێكی بەهێز و هاوڕێیەكی جێگای متمانەبوون لە هەموو ئەو كاتە سەختانەی كە تێپەڕین

 جۆن كێری  بۆ سەرۆك بارزانی : بەڕێزتان هاوپەیمانێكی بەهێز و هاوڕێیەكی جێگای متمانەبوون لە هەموو ئەو كاتە سەختانەی كە تێپەڕین
دەقی نامەكەی جۆن كێری بۆ سەرۆك بارزانی ...



رێزدار مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بەڕێز جەنابی سەرۆك
لە كاتێكدا من خۆم ئامادە دەكەم بۆ بەجێهێشتنی پۆستەكەم، دەمەوێت هەڵوەستەیەك بكەم بۆ چوار ساڵی كاركردنم وەك وەزیری دەرەوە و ئەو كەسایەتییە بێ وێنانەی كە چاوپێكەوتنم هەبووە لە گەڵیان.
بەڕێزتان هاوپەیمانێكی بەهێز و هاوڕێیەكی جێگای متمانەبوون لە هەموو ئەو كاتە سەختانەی كە تێپەڕین، هێزەكانی پێشمەرگەی ئێوە زۆر ئازایانە جەنگان، بۆیە من قوربانییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و خەڵكی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنم لە خەباتی بەردەوامیان بۆ لەناوبردنی داعش.
پێزانینم هەیە بۆ بەڕێزتان و خەڵكی هەرێمی كوردستان كە لەسەردەمی تاوانەكانی داعش پێشوازیان كرد لە نزیكەی دوو ملیۆن پەنابەری سوری و ئاوارەی ناوخۆی ناوچەكانی دیکەی عێراق، پشتگیری بەڕێزتان بۆ پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینە جیاوازەكان بەشدار دەبێت لە داهاتووی خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی كوردستان.
پەیوەندی بەهێزی نێوان گەلی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەرز دەنرخێنم و متمانەی تەواوم هەیە كە هاوپەیمانێتی نێوان هەردوولا بە پتەوی دەمێنێتەوە، من هیوای ئاشتی و داهاتوویەكی خۆشگوزەران و سەركەوتن لە بەدیهێنانی ئاواتەكانتان بۆ بەڕێزتان دەخوازم.


لەگەڵ رێزمدا
جۆن كێری
Top