سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆ دەبێتەوە

سەرۆك  بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی چەندین پرسی تایبەت بە ناوچەکە دەکەن.



رۆژی شەممە 25.2.2017، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێک، رایگەیاند، کە رۆژی یەکشەممە 26.2.2017 (ئەمڕۆ)، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ”سەردانێکی فەرمی“ دەگاتە تورکیا دەکات.



لە رۆژی یەکەمی سەردانەکەیدا، مەسعود بارزانی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان‌ی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پەوەندییە ئابووریی، سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەکەن.



بارزانی و ئەردۆغان هەروەها تیش دەخەنە سەر دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی.



باسنیوز
Top