“بەرپرسانی یەکێتی دەستیان بەسەر کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکانی نەوتدا گرتووە”
یه‌كێك له نوێنه‌رانى گه‌رمیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى گه‌رمیان كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه، ڕای دەگەیەنێت، بەرپرسانی یەکێتی ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌كانى بوارى نه‌وت له ناوچه‌كه‌دا گرتووه، ئاشكراشی ده‌كات، كه ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌نیازه ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى سه‌رقه‌ڵا (سه‌ر به گۆڕانه) وه‌ربگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان دامه‌زراندن له كۆمپانیاكانى نه‌وتدا بكه‌ن.
غالب محه‌مه‌د عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پرێزگاى سلێمانی، به (باس‌نیوز)ى ڕا گه‌یاند :" دواى چه‌ندین ساڵ له گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ نه‌وتى گه‌رمیان، تا ئێستاش زۆرینه‌ى ئه‌و كۆمپانیاینهى له بوارى خزمه‌تگوزارى و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان كه له گه‌رمیان كار ده‌كه‌ن، سه‌ر به به‌رپرسانى یه‌كێتین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى له شوێنه گرنگه‌كان كار ده‌كه‌ن، خه‌ڵكى گه‌رمیان نین، له‌كاتێكدا سه‌دان گه‌نجی گه‌رمیان بێكارن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه ده‌یان ئۆتۆمبیل و پاس و شۆفڵ و ته‌نكه‌رى به‌رپرسانى گه‌رمیان له ناو ئه‌و كۆمپانیایانه، خراونه‌ته كار.
سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سلێمانى، ده‌شڵێت :" دواى ئه‌وه‌ى كه حكوومه‌تى خۆجێیه‌تى سلێمانى پێكهێنرا، به‌شێك له‌و شارهدێیانهى كه نه‌وتیان تیادایه وه‌ك شاره‌دێی سه‌رقه‌ڵا، له ژێر ده‌ستى یه‌كێتى نه‌ما و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیان به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى كه‌وت، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى قبووڵى ئه‌و به‌رپرسانه نه‌بوو، كه چه‌ندین ساڵه ڤێلا و كۆمپانیا درووست ده‌كه‌ن".
ئاشكراشی ده‌كات، كه له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامى كفرییه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێی سه‌رقه‌ڵا كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه، گوتیشی :" ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زراندن و ئیش و كاره‌كانى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى لێوه‌ربگرنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه حزب باڵاده‌ست بێت له دانانى كۆمپانیاكان و كارمه‌نده‌كانى، ئه‌گه‌رنا له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك له كوردستان هه‌ر شوێنێك نه‌وتى تیادا بێت، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێ ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زراندنى له كۆمپانیاكاندا هه‌یه".
غالب محه‌مه‌د عه‌لى، كه یه‌كێكه له نوێنه‌ره‌كانى گه‌رمیان له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، جه‌ختیكرده‌وه، كه یه‌كێتى جارێكى دیكه ده‌یه‌وێت پرسی نه‌وت بكاته‌وه به حزبى.
BAS NEWS-
