گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر: گرفتی بەردەواممان لەگەڵ ڕۆیشتنی ڕۆنگ ساید ھەیە
فازل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمە گرفتمان لەگەڵ ئەو شوفێرانە ھەیە کە ڕۆنگ ساید دەڕۆن، بەتایبەتی لە شەقامی 120 مەتری و لەو شوێنانەی تەواو نەبوونە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمڕۆ شەممە 25/2/2017 ڕووداوێکی پێکدادان لە بەشە خەدەمییەکەی 120 مەتری، ھەبوو کە ھێشتا تەواو نەکراوە، خەڵک دەبێ بزانێ کە ئەو پڕۆژەیە تەواو نەکراوە، ئەگەر دوو خولەک زیاتر بڕوا لەوە باشترە، ڕۆنگ ساید بڕوات و تووشی ڕووداو ببێت، تا ئێستا دوو ڕووداو لەو جۆڕە ڕوویداوە، دوو قوربانیش ھەبووە".
گوتیشی: "کوڕت بڕینی نایاسایی، لای ئێمە بۆتە نەریت، بۆ نموونە دوێنێ ئەو ڕێگەی دەرەوەی شار، تا کاتژمێر 12 شەو ڕێگەکە بەھۆی ڕۆنگ سایدەوە، گیرا بوو، مەفرەزەکانی ھاتوچۆمان ھەمووی ناردبوو، ئێمەش بەردەوام گرفتمان لەگەڵ ڕۆنگ ساید ھەیە، بەڵام ئەوەی زیاتر گرفتی دروست کردووە، شەقامی 120 مەترییە".
BAS NEWS-
