كورد جیاكردنه‌وه‌ى كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ره‌ت ده‌كاته‌وه
په‌رله‌مانتارێكى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى كه په‌یوه‌ستداره به دانانى یاسایه‌كى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ڕه‌تده‌كاته‌وه، داواش ده‌كات، كه‌ركووك هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى دیكه هه‌ڵبژاردنى تیادا بكرێت.
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى عێراق، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" ئێمه بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى كه په‌یوه‌ستداره به ده‌ركردنى یاسایه‌كی تایبه‌ت به ههڵژبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا له كه‌ركووك و جیاكردنه‌وه‌ى له پارێزگاكانى دیكه، ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پێویسته دانیشتووانى كه‌ركووك هاوشێوه‌ى دانیشتووانى پارێزگاكانى دیكه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، گوتیشی :" چی پێویست ده‌كات یاسایه‌كی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكرێت".
د. ئه‌شواق جاف، گوتیشی :" له ده‌ستوورى عێراقیدا به ده‌ق هاتووه، كه هه‌موو هاووڵاتیان هاوتان له مافه‌كانیان و هه‌مان ئه‌ركیان له‌سه‌ره، بۆیه جیاكردنه‌وه‌ى كه‌ركووك له به‌شداریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له كات و یاسای خۆیدا، ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئامانج له جیاكردنه‌وه‌ى، مه‌رامێكى سیاسیی له پشته و بۆ تێكدانى پێكه‌وه‌ژیانى ئه‌و شاره‌ن".
BAS NEWS-
