ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک: چوونی گەنجانی کورد بۆ ناو حەشدی شەعبی بەردەوامە
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە 25ی شوباتی 2017، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تا ئێستا چوونی گەنجانی کوردی کەرکووک بۆ ناو حەشدی شەعبی بەردەوامی ھەیە و ھۆکارەکانیشی بۆ بێکاری ئەو گەنجانە دەگەڕێتەوە".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ چوونی گەنجانی کورد نین بۆ ناو حەشدی شەعبی، بەڵام پاساوی ئەو گەنجانە ئەوەیە، کە بە ھۆی بێکارییەوە دەبنە چەکداری حەشدی شەعبی".
ئاشکراشی کرد: "ئەو گەنجە کوردانەی کەرکووک، لە سنووری شارۆچکەکانی داقوق و خورماتوو دەبنە چەکداری حەشدی شەعبی".
BAS NEWS-
