ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک: چوونی گەنجانی کورد بۆ ناو حەشدی شەعبی بەردەوامە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک: چوونی گەنجانی کورد بۆ ناو حەشدی شەعبی بەردەوامە
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئاشکرای دەکات کە چوونی گەنجانی کوردی کەرکووک، بۆ ناو حەشدی شەعبی بەردەوامە.



ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە 25ی شوباتی 2017، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تا ئێستا چوونی گەنجانی کوردی کەرکووک بۆ ناو حەشدی شەعبی بەردەوامی ھەیە و ھۆکارەکانیشی بۆ بێکاری ئەو گەنجانە دەگەڕێتەوە".



ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ چوونی گەنجانی کورد نین بۆ ناو حەشدی شەعبی، بەڵام پاساوی ئەو گەنجانە ئەوەیە، کە بە ھۆی بێکارییەوە دەبنە چەکداری حەشدی شەعبی".



ئاشکراشی کرد: "ئەو گەنجە کوردانەی کەرکووک، لە سنووری شارۆچکەکانی داقوق و خورماتوو دەبنە چەکداری حەشدی شەعبی".
BAS NEWS-
Top