پهیامنێرێكی رووداو بهبۆمبێكی چێنراوی داعش شههید بوو
تۆڕی میدیای رووداو له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، ئهمڕۆ شهممه رۆژنامهنوس شیفا گهردی لهبهری راستی موسڵ بههۆی تهقینهوهی بهبۆمبێكی چێنراو شههید بوو، وتیشی، وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.
ئهمهش دهقی راگهیهنراوهكهیه:
ئەمڕۆ شەممە 25/02/2017، بەداخەوە لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووسی لێهاتووی رووداو شەهید بوو، وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.
شیفا گەردی لەو ناوچەیە شەهید بووە، کە چەند رۆژێکە لە بەری راستی موسڵدا کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لەوێدا بۆمبێکی چیندراوی بەجێماوی داعش پێیدا تەقیوەتەوە.
شیفا گەردی، یەکێک بوو لە کادیرە هەرە چالاک و کاراکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی رووداوەوە، ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو و میدیای کوردی بووە، جگە لەوە بەڕێوەبەڕێکی کارا و کاریگەری تۆڕی میدیایی رووداو بوو.
لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی موسڵدا، بەرنامەی تایبەتی بەو شەڕە بە ناوی فۆکس موسڵ هەبوو، بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و، راپۆرتی دەکرد.
شەهیدبوونی شیفا گەردی کۆستێکی گەورەیە بەر تۆڕی میدیایی رووداو و رۆژنامەنووسانی کوردستان کەوت و زیانەکەی پڕناکرێتەوە.
بەناوی تۆڕی میدیایی رووداو پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی کارمەندانی رووداو و کەسوکاری شیفا گەردی و تەواوی رۆژنامەوانانی کوردستان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ یونس مستەفا دەخوازین
BAS NEWS-
