پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی ژمارهی ئهندامانی پەرلەمان پێشكهش كراوه، بۆ كورد دوو خاڵ گرنگه
ئەشواق جاف بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند:" پێشنیاری یاسایەک کە لەلایەن پەڕلەمانتار حامد خەزەری پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانی عیراق کراوە، لە بارەی کەمکردنەوەی کورسی پەڕلەمانی عیراق لە "٣٢٨" بۆ "٢٠٠" کورسی و، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاساکەش کراوە .
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق گوتیشی:" پێشکەشکردنی ئەم پرۆژەیە، بۆئەوەیە تا فشاری دارایی لەسەر سندوقی ناوەندی کەمبکەنەوە و، ئیشوکاری پەڕلەمان رێك بخات، چونکە دەڵێن "٣٢٨" پەڕلەمانتار ژمارهیهكی زۆره و بێ سوودە لەناوپەڕلەمان و ئەگەر کەمتر بێت ئیشوکارەکان بە توکمەیی دەڕوات.
جاف ئاماژهی بهوهش دا: " پرۆژەکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە، ئەگەر لەنێو پەڕلەمان پەسەند بکرێت دەبێت ڕاپرسی بۆ ماددەی "٤٩"ـی دەستووری ژمارە "١" تایبەت بە کورسییەکانی پەڕلەمان بکرێت و ھەمواربکرێتەوە، کە دەلێت "ھەر ١٠٠ ھەزار ھاوڵاتی یەک کورسیەکان ھەیە.
ئهوهشی خستهروو: وەکو کورد لێرە دەبێت دوو خاڵ لەبەرچاو وەربگرین و لێكۆڵینهوهی ووردیان بۆ بکەین، یەکەمیان یاساییە و دووەمیش سیاسیە.
payAMNER-
