هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 74 ساڵ خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ست دا
رائید عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان به ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمه ته‌رمی هاوڵاتیەک هینرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار له كه‌لار، ئه‌و هاوڵاتیه بەڕووداوی خنکان گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی، ئەم هاوڵاتیە دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە ناوی "تاریق عه‌لی ئه‌حمد"ە و لەدایکبووی 1943 بووه، بەوتەی کەسووکاری لەماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیووە، به‌هۆیه‌وه گیانی لەدەستداوە.
علی جه‌مال گووتیشی: لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو لەسەر چۆنیتی ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بەڵێکۆڵینەوە کردوە.
payamner-
