سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری شەهید شیفا گەردی دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری شەهید شیفا گەردی دەكات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری رۆژنامه‌نوس "شیفا گه‌ردی" ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ له‌كاتی رووماڵی شه‌ڕی موسڵدا بۆمبێكی چێنراوی پێدا ته‌قیه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ شه‌هید بوو.



ئه‌مه‌ش ده‌قی سه‌ره‌خۆشی نامه‌كه‌یه‌:



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان



بۆ بنەماڵە و كەسوكاری ڕۆژنامەنووسی شەهید شیفا گەردی



بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس (شیفا گەردی)ـم پێ گەییشت كە ڕۆژی شەممە 25ـی 2ـی 2017 لە كاتی ئەنجامدانی ئەركی ڕۆژنامەنووسی لە شاری موسڵ شەهید بوو.

شەهیدبوونی شیفا دووپاتكردنەوەی ڕۆڵ و پێگە و قوربانیدانی ئافرەت و گەنجانی سەربەرزی وڵاتەكەمانە لە كاروانی خەبات و خۆڕاگری و ڕۆشنگەریی گەلی كوردستان. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و هاوكارەكانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو و هەموو ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم گیانی پاكی شەهید شیفا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش ببەخشێتە هەموو لایەك
payamner-
Top