وەک گۆڤاری گوڵان زۆر خەمبارین بەشەهیدبوونی شیفا گەردی هاوپیشەمان
شەهیدبوونی شیفا گەردی کۆستێکی گەورەیە بەر رۆژنامەنووسانی کوردستان و تۆڕی میدیایی رووداو کەوت و لەڕاستیدا زیانەکەی پڕناکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 25/02/2017، لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووسی لێهاتووی رووداو شەهید بوو، وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.
شیفا گەردی، یەکێک بوو لە کادیرە هەرە چالاک و کاراکان، لەراستیدا هاوپیشەیەکی زۆر چالاکمان لەدەستدا، بەشداری ئەو خەمە گەورەیەین و زۆر خەمبارین بەشەهیدبوونی ئەو هاوپیشەیەمان، خوا سەبووری کەسوکاری و ئێمەو هاوپیشەکانمان لەتۆڕی میدیایی رووداو بدات و شەهیدیش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا لله وانا الیه راجعون
گۆڤاری گوڵان
٢٠١٧/٢/٢٥
