ئەنجوومەنی ئێزدیان-سووریا: سیاسه‌تی سەربازیی زۆرملێی په‌یه‌ده، ئێزدیان بەرەو نەمان دەبات
(کەندال رەمۆ) به هیوایه پەیەدە دەست لەم کارانەی هه‌ڵگرێ و گوتیشی، ''هەر ئێزدییەک خواستی شه‌ڕكردنی هەبێت، ئەوا خۆی دەچێت بۆ بەرەکانی جەنگ نه‌ك به‌زۆر.''
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی ئێزدیان له سووریا ئاماژه به سیاستێكی دیكه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكرات-په‌یه‌ده- هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "پەیەدە لە کۆنەوە دەیەویست ئێزدییەکان بکاتە زەردەشتی، هات پەیکەری زەردەشتیانی لە عەفرین دانا، خۆی ئه‌مه به‌و واتایه بوو ئێزدی زەردشتینە!، بەڵام ئێمە بە هەموو شێوەیەک رەتمان کردووه‌تەوە.''
هه‌ر پێوه‌ست به پرسی بهزەردەشتیکردنی ئێزدییان، (بابه‌شێخ) سه‌رۆكی ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان، بەیاننامەیەکی ده‌ركردبوو تیایدا جه‌ختی كردبووه‌وه له‌وه‌ی كه ئەوان بە هەموو شێوەک دژی ئەو کارانەی پەیەدەنە لە دژی ئێزدییەکانی سوووریا، داوایشی كردبوو، كه دەبێت پەیەدە رێز لە ئێزدییەکانی سووریا بگرێت، چونکە ئێزدی بەشیکی رەسەنی ئەو وەڵاتەنە.''
kdp-
