مەحما خەلیل: بڕیارە كۆنفڕانسێكی دیكە لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی شنگالەوە ساز بكرێت
(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پلان دادەنرێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و پێشتر كۆنفڕانسێك كراوە، بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا و رۆژی ٤/٣ كۆنفڕانسێكی دیكە لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی شنگالەوە ساز بكرێت كە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی شنگال لە دھۆك ئەنجامی دەدات".
(خەلیل) گوتیشی: "چەندین وڵاتی جیھان ھاتوونەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی ھاوكاریی ئێمە بكەن لە ئاوەدانكردنەوەی شنگالدا، بەڵام پێویستە ھەنگاوی كرداری بنێن".
دەشڵێت: "پێویستە پێش دەستپێكردنی ئاوەدانكردنەوەی شنگال، چارەی ئەو ھێزە نادەستووریانە بكرێت وەكو پەكەكە و یەپەشە و ھێزەكانی دیكە، چونكە ئەمانە رێگرن لە بەردەم ئاوەدانكردنەوەی شنگالدا".
قایمقامی شنگال ڕوونیشی كردەوە: "داوا لە حكوومەتی ھەرێم و عێراق و یوئێن و وڵاتانی دنیا دەكەین پێویستە شنگال لە دوای جینۆساید جێگەیەكی ئارام بێت نەك شوێنی ھێزە نادەستوورییەكان و، پێویستە یاسا سەروەر بێت".
(مەحما خەلیل)زیاتر گوتی، لە كۆنفڕانسی مانگی داھاتوودا ئامادەكاری دەكرێت و بڕیار دەدرێت لەبارەی ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی نێودەوڵَەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال، چونكە بڕیارە بە ئامادەبوونی كۆنسووڵی ھەموو وڵاتان كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت.
kdp-
