"وەزارەتەكان پشتگیریی پڕۆژەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەكەن"
(خانزاد مام وسوو)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی ھەرسێ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ھەرێم لەگەڵ نوێنەری پارێزگای ھەڵەبجە ئێمەیان راسپارد بۆ كاركردن لە پڕۆژەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەراندا، ئێمەیش بۆ بەدەستھێنانی پاڵپشتی، سەردانی لیژنەی داراییی پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی داراییمان كرد، جگە لەوەیش سەردانی چەند وەزارەتێكمان كردووە، لەوانە ژینگە و پەروەردە و ئەوقاف و كشتوكاڵ و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئینجا پشتگیریی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕیوە و وەزیری كارەبا و چەندان وەزیری دیكەیش پشتگیریی خۆیان بۆ پڕۆژەكەمان نیشان داوە".
(مام وسوو) گوتیشی، بڕیارە سبەی لیژنەكەیان كۆ ببێتەوە و كاتێك دیاری دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی‌ش كۆ ببێتەوە و رای ئەوانیش وەربگرێت .
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر هەروەها دەڵێ، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەكەیانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە بۆ ئەوەی دیراسە بكرێت، بەڵام هێشتا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
كۆتایی ساڵی رابردوو, ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد. به‌پێی پڕۆژه‌كه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سیستمێكی بانكی بۆ دروست ده‌كرێت و كۆی پاره‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌خرێته سه‌ر، ده‌توانێت بۆ پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت (كاره‌با، ئاو، هاتوچۆ، سلفه‌ی زه‌واج و سلفه‌ی عه‌قار) به‌كاری بهێنێت.
10-1-2017یش، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، پاش كۆبوونه‌وه‌یان له هه‌ولێر، له پرێسكۆنفڕانسێكدا پشتیوانیی خۆیان بۆ پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ربڕی و داوایان له حكوومه‌ت كرد جێبه‌جێ بكات و رێنمایی پێویستی بۆ ده‌ربكات.
kdp-
