ئەندامانای پەیەدە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە هەڵدەکوتنە سەر گەنجانی ڕۆژئاوا
(سەعید عومەر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''گرووپێکی پەیەدە، بە جلوبەرگی مەدەنییەوە، هەڵیانکوتاوەتە سەر گەنجانی کۆبانێ و خەڵکی سڤیلی ئەو شارە و بەزۆر ڕەوانەی جەنگیان کردوون و، تا ئێستاش کەس ئاگای لە چارەنووسی ئەو بەزۆرگیراوانە نییە. ئێستاش لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەزۆر خەڵک بۆ بەرەی جەنگ ڕاپێچ دەکەن و، لەشکری ناچاری (زۆرکارەتی)یان دروست کردووە و بە ئارەزووی خۆیان خەڵک دەبەن بۆ بەرەی جەنگ.''
ئەو بەرپرسە سیاسییەی ڕۆژئاوای کوردستان گوتیشی: ''چەکدارانی پەیەدە لە جلوبەرگی مەدەنیدا بە ڕۆژئاوای کوردستاندا دەسوڕێنەوە بۆ ئەوەی کەس نەیانناسێتەوە و، لە شوێنە گشتییەکان، یان هەرشوێنێکی خەڵک و گەنج ببینن، دەیانڕفێنن بۆ بەرەی جەنگ.''
kdp-
