کاوێز مەلا پەروێز: عەقڵییەتێک دەیەوێ لەڕێی حەشدەوە دەست بۆ کەرکووک درێژ بکات
(کاوێز مەلا پەروێز)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''حەشدی شەعبی هەوڵ دەدات، میلیشیا بۆ پێکهاتە جیاوازەکان دروست بکات، وەک میلیشیایەک بۆ کاکەیییەکان و پێکهاتەکانی دیکەی شاری کەرکووک. ئەوان دەیانەوێت لە هەرڕێیەکەوە بۆیان بلوێت، هێزی چەکدار بۆ شارەکە دروست بکەن، کە دواجار کەرکووکییەکان باجی ئەوە دەدەن. بەڵام ئەوەی پارێزگاریی لە شارەکە دەکات، هێزی پێشمەرگەی کوردستانە و لە دەرەوەی ئەو هێزە، دروستکردنی هەرهێزێکی دیکە زیانی بۆ شارەکە دەبێت.''
ئەو چاودێرە سیاسییە دەڵێ: ''(مالیکی)، جێگری سەرۆککۆماری عێراق و گرووپە عەرەبە شیعەکان کار لەسەر ئەوە دەکەن، پێکهاتەکانی شاری کەرکووک لە ڕیزی حەشدی شەعبیدا تۆمار بکەن.''
(کاوێز مەلا پەروێز) ئاماژەیشی دا: ''لە سنووری ناوچە کوردستانییەکان، لە کەرکووک و خانەقین و کفری و گوڵاڵە، هەندێک دەستەڵاتداری شیعەی عەرەب پیلانیان بۆ چەکدارکردنی گەنجانی کورد هەیە و ئەوەش جێی مەترسییە و نابێ ڕێی پێ بدرێت.''
ئەو شارەزایەی بواری سیاسەت ڕوونیشی کردەوە: ''ئێستاش عەقڵییەتێک دەیەوێت لەڕێی حەشدی شەعبییەوە دەست بۆ کەرکووک درێژ بکات و دەستی بەسەردا بگرێت.
kdp-
