ڕەهبەری سەید برایم: نەخشەڕێگاکەی یەکێتی پەسەند کرا
کەمێک لەمەوبەر (شەممە 25\2\2017)، ڕەهبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: ”کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی کۆتایی هاتووە، تێیدا ئەو نەخشەڕێگایە پەسەند کراوە کە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە خرابووە بەردەم سەرکردایەتی“.
بە گوتەی ئەو سەرکردەیەی یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لەبارەی پرسی سەربەخۆیی کوردستان کۆک بوون.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەشدا چەند کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتیی فەرید ئەسەسەرد بەڕێوە دەچێت“.
باسنیوز
