حکوومەتی تورکیا لەبارەی سەردانی سەرۆك بارزانی راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

حکوومەتی تورکیا لەبارەی سەردانی  سەرۆك بارزانی راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.



لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە 26.2.2017 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی سەردانی تورکیا دەکات و سەردانەکەش دوو رۆژ دەخایەنێت.



هەروەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە، رۆژی یەکشەممە 26ـی مانگ، مەسعود بارزانی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە.



هەروەک بڕیارە رۆژی دووشەممە 27ـی مانگ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆ ببێتەوە.



وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە مەسعود بارزانی، رەجەب تەییب ئەردۆغان و بیناڵی یڵدرم، تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕی ”دژی تیرۆر“ و پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانی هەولێر و ئەنقەرە دەکەن.







باسنیوز
Top