سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یی ئاماده‌ییه‌كانى كه‌لار ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" ڕۆژى پێنجشه‌مه‌ى ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گشتى گه‌رمیانه‌وه و له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان، فه‌رمانبه‌رێك نێردراوه بۆ په‌روه‌رده‌ى كه‌لار و به‌شى سه‌رپه‌رشتیاران، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كاتى ده‌وامدا هیچ كام له‌سه‌رپه‌رشتیاران له ده‌وامدا نه‌بوون، هه‌موویان به ئاماده نه‌بوو دانراون".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، ڕۆژانى پێنجشه‌مان سه‌رپه‌رشتیاران ناچنه ده‌وام و به‌شێكیان ده‌چنه سه‌ردانى قوتابخانه‌كان، گوتیشی :" دواى ئه‌و سزایه، سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى ئاماده‌ییه‌كان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان كردووه، هاوكات سه‌رپه‌رشتیارانى بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردووه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه سه‌رپه‌رشتیاران له‌وه نیگه‌رانن سه‌رجه‌میان له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكه‌وه ئاماده‌نه‌بوونیان بۆ نووسراوه، گوتیشی :" ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان یان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خۆیان سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كه‌یان بكردایه، ئه‌وكات ئاسایی ده‌بوو، نه‌ك ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رێك بنێرن و ئه‌و هه‌موو سه‌رپه‌رشتیاره سزا بدرێت، جگه له‌وه‌ش ده‌بوو قه‌یرانى داراییان له‌به‌رچاو بگرتایه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، مۆڵه‌تى 21 ڕۆژى وه‌رگرتووه و زانیاری هه‌یه كه دواى ته‌واوبوونى مۆڵه‌ته‌كه‌ى، به‌نیاز نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ى و ئه‌ویش ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
bas news-
