گه‌رمیان : 53 قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی تێكه‌ڵكران
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، تێكه‌ڵكردنى 53 قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی و ئێوارانى له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند.
دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" له‌چوارچێوه‌ى تێكه‌ڵكردن و یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌و قوتابخانانه‌ى ژماره‌ى قوتابیاكانیان كه‌مه، تا ئێستا 20 قوتابخانه‌ى گونده‌كانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار و 12 قوتابخانه‌ى گونده‌كانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رێه‌تى په‌روه‌رده‌ى كفرى تێكه‌ڵكراون و له‌نێو شاریش 5 ئاماده‌یی و 6 قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى ئێواران (نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى) تێكه‌ڵكراون".
گوتیشی :" له پرۆسه‌ى تێكه‌ڵكردنى قوتابخانه‌ى گونده‌كاندا، زۆر ماندوو بووین، چونكه كه‌سوكارى قوتابیانى هه‌ر گوندێك ده‌یانویست گونده‌كه‌ى خۆیان ببێته سه‌نته‌ر بۆ گونده‌كانى دیكه، به‌ڵام ئێمه قوتابخانه‌كانمان بردۆته ئه‌و گونده‌ى كه سه‌نته‌ره له‌نێوان گونده‌كانى ده‌ورووبه‌ریدا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا :" ئه‌م هه‌نگاوه‌ى په‌روه‌رده له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى قوتابیاندا په‌یڕه‌و، كراوه".
bas news-
