وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق پۆست له ئه‌فسه‌ره كورده‌كانى خانه‌قین وه‌رده‌گرێته‌وه
وه‌زاره‌تى ناوخۆى سه‌ر به حكوومه‌تى عێراق، ئه‌فسه‌رێكى كورد له پۆسته‌كه‌ى لاده‌بات و ئه‌فسه‌رێكى عه‌ره‌ب ده‌خاته شوێنه‌كه‌ى، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت حكوومه‌تى عێراق به پلان سه‌رقاڵى ته‌عریب كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یه و به‌رپرسانى كوردیش بێده‌نگن.
ڕائید ئه‌شره‌ف قاسم، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى بنكه‌ى پۆلیسی ئازادى شارۆچكه‌ى خانه‌قین، به (باس‌نیوز)ى ڕا گه‌یاند : " له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى عێراق، نووسراوێكى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دیاله كردووه و له‌وێشه‌وه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی خانه‌قین كراوه، تیایدا بڕیار دراوه به دوورخستنه‌وه‌ى من له پۆسته‌كه‌م و دانانى ئه‌فسه‌رێكى عه‌ره‌ب له شوێنهكهمدا".
گوتیشی :" حكوومه‌تى به‌غداد به پلان سه‌رقاڵى دووباره تهعریبكردنهوهى ناوچه‌كه‌یه كه له سنوورى ماده‌ى 140 دایه، به‌ڵام به‌رپرسانى كورد بێده‌نگن و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه "له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا هه‌رچی ئه‌فسه‌رى كوردى سنووره‌كه بووه له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، ته‌نها من مابووم، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا منیش گواسترامه‌وه بۆ مهخفهرێكى پۆلیس له سنوورى مونزه‌رییه".
ڕوونیشیكرده‌وه، پێشتریش له‌ساڵى 2007 دا بهبڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پله له ئه‌فسه‌ره كورده‌كان وه‌رگیرایه‌وه و پاش كاردانه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پله‌كانیان بۆ گه‌ڕێندرایه‌وه و له‌پاش پرۆسه‌ى ئازادى عێراقیشه‌وه تا ئێستا پله‌كانیان به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیسی خانه‌قین جه‌ختیكرده‌وه :" گه‌ر به‌رپرسانى كورد له‌م هه‌نگاوه‌ى حكوومه‌تى عێراق بێده‌نگ بن، دوورنییه داموده‌زگاكانى دیكه‌ش بگرێته‌وه".
bas news-
